بە گوژمەی 130 ملیۆن دینار پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی نێو بازاڕی ناحیەی دیبەگە كەوتە بواری جێبەجێكردن.
زیرەك حوسێن،سەرۆكی شارەوانی ناحیەی دیبەگە تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: لە سەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و لەرێگای سەرۆكایەتی شارەوانی دیبەگە ،پڕۆژەی قیرتاوكردن لەنێو سەنتەری ناحیەكە بە درێژایی 450 مەتر و پانی 11 مەتر و بە گوژمەی 130 ملیۆن دینار كەوتە بواری جێبەجێكردن.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە پڕۆژەكە بریتییە لە چاككردن و فراوانكردن و قیرتاوكردنی شەقامی نێو بازاڕی ناحییەكە.
كارزان كاكل/پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.