قایمقامی ھەولێر ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە 16ـی 06ـی 2022 بەنزین لە 17 بەنزینخانە بە نرخی 800 دینار دابەش دەکرێت.
نەبەز عەبدولحەمێد قایمقامی ھەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لە چواچێوەی بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزین سبەی پێنجشەممە لە حەڤدە بەنزینخانە دەست بە دابەشكردنی بەنزین بە نرخی 800 دینار بۆ هەر لیترێک دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەکاربەر و ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی پێویست بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین درا.
قایمقامی ھەولێر: سبەی بەنزین بە نرخی 800 دینار دابەش دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.