شێخ نەوزاد كامل ،بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند : بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەكانی جووتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە بەم شێوەیە ..
پارێزگای سلێمانی (بڕی نۆ ملیار دینار ) .
پارێزگای هەولێر (بڕی حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار) .
پارێزگای دهۆك بڕی ( شەش ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار).
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا كە بڕیارە دوای تەواو بوونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بڕە پارەكە بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
بڕی 23 ملیارو 350 ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.