Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:47

لە هەولێر شانۆگەری "دوا رۆژەکانی بابلۆ "نماییش دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15-6-2022 رۆژانی دواتر،شانۆگەری "وا رۆژەکانی بابلۆ" لە دەرهێنانی شوان کەریم، دوای نمایشکردنی لە سلێمانی کە لە 55 رۆژدا زیاتر لە 26 هەزار بینەری هەبووه‌، لە شاری هەولێریش ده‌ست به‌ نمایش ده‌كرێت. شانۆگه‌ری "دوا رۆژەکانی بابلۆ"بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، لە دەرهێنانی شوان کەریمە، سۆران عوسمان و کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ بەرهەمهێنەری شانۆگەریەکەن و لاوک ئەبوبەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری بۆ دەکات. لەم شانۆگه‌رییه‌دا،هه‌ریه‌ك له‌ رێشان حەمۆ، روبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دگێڕن. شانۆگه‌رییه‌كه‌ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی میدیا نمایش ده‌كرێت.

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.