له نووسینی خاتوو (تووبا ئه‌لیاسی)، كتێبی "رێگای گه‌یشتن به یه‌كسانی" بڵاوكرایه‌وه، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له به‌سه‌رهات، ئازار، بێ مافی، ئازاری دووره وڵاتی، نادادی و هه‌ژاری له ئێران ده‌كات . تووبا له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا و له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕشی 1979ی ئێران، به هۆی شه‌ڕ و ماڵوێرانی و سته‌مگه‌ری ده‌سه‌ڵاتدرانی ناوچه‌كه‌وه، ئاواره‌ی عێراق ده‌بن و له ئۆردوگای ''ئه‌لتاش'' ده‌گیرسێنه‌وه. نووسه‌ر له ته‌مه‌نی 26 ساڵی وه‌كو په‌نابه‌ر دێته وڵاتی نهروێج، ژیانی هاوبه‌ش پێكدێنێت، ده‌بێته خاوه‌نی دوو منداڵ، یه‌ك له منداڵه‌كانی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام پێویستی به چاوه‌دێری هه‌یه. تووبا به‌ر له‌وه‌ی بێته نهروێج، تا پێنجی سه‌ره‌تایی خوێندووه. كه‌چی له نهروێج، وێڕای به‌خێوكردنی منداڵان، كاركردن و ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه، ده‌چێته زانكۆ و له دوو بواری ''زانستی سیاسیی و كۆمه‌ڵ و كولتوور" بروانامه‌ی به‌رز وه‌رده‌گرێت. كتێبی،"رێگای گه‌یشتن به یه‌كسانی" له ساڵی 2022، له دووتووێی 203 لاپه‌ڕه و له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندیدا، بڵاوكراوه‌ته‌وه ،د. مه‌جید حه‌قی دارشتنی ناوه‌رۆكی بۆ كردووه، نهخشسازیی به‌رگ له ئه‌ستۆی فاروق قوبادی بووه، مافی خاوه‌نداریه‌تی بۆ تووبا ئه‌لیاسی پارێزراوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.