ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو ، مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە باڵیۆزی ئەمەریكا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا لە پێناو بەرەوپێشبردن و برەودان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا.
پاشان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كورتەیەكی دەربارەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و سەرچاوەكانی داهات خستەڕوو،بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی كوردستان.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە خەڵكی كوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و كێشەكان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین، بەڵكو ئێمە هەرێمێكی فیدرالی و دەستووریین و دەبێ بە پێی دەستوور، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت .
دواتر باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە بەردەوامبوون لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی گرنگی ئەمەریكا و سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایشی عێراق، دووپات كردەوە .
هەروەها باڵیۆزی ئەمەریكا، باسی لەوە كرد كە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەشێكی گرنگن لە سیاسەتی ئەمەریكا و جەختیشی لە گرنگیی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كردەوە كە لە ئاستی داخوازیییەكانی خەڵكی عێراق بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی گشت پێكهاتەكانی بكات و پەیوەندییەكی باشیشی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.
مەسرور بارزانی: دەبێ بە پێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت
خەڵكی كوردستان، خاوەن دۆز و مافی نەتەوەیی و دەستووریین و كێشەكان لە گەڵ بەغدا، تەنیا بودجە و نەوت و گاز نیین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.