ئهمڕۆ پێنجشهم یهكهم كاروانی حاجییانی ههرێمی كوردستان له ههردوو شاری ههولێر و سلێمانی بۆ ماڵی خودا بهڕێ كران كه ژمارهیان 480 حاجی بوو، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانیش هیوای خواست به سهلامهتی بچن و به سهلامهتی بگهڕێنهوه.
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی له ڕێوڕهسمی بهڕێكردنی حاجییاندا له شاری ههولێر ڕایگهیاند: دەمەوێت لێرەدا سڵاو و رێزی تایبەتی مسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانتان پێ ڕابگەیەنم کە ئومێدی خواست ئێوە بە سەلامەتی بگەنە ماڵی خودا و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە و انشااللە دوعای خێر و خۆشی بۆ کوردستان دەکەن.
ڕاشیگهیاند: ئێمە بەرپرسانی خۆمان لە هەردوو شاری مەککە و مەدینە ڕاسپاردووە کە بە باشترین شێوە خزمەتی ئێوە بکەن، ئەو هۆتێلەی بۆ ئێوە ئامادە کراوە یەکێکە لە هۆتێلە باشەکان و بە ماوەیەکی زۆر کەم و بە پێ دەتوانن بگەن بەو شوێنانەی کە پێویستە، هەروەها لە ڕووی خواردن و خواردنەوە و هەموو شتێکەوە موفتی و مورشیدانی خۆمان ڕاسپاردووە کە لە خزمەتی ئێوەدا بن و رازیکردنی دڵی ئێوە لە لای ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە.
داوایشی لە حاجیان کرد کە سەبر و ئارامیان هەبێت، لەبەر ئەوەی بە ملیۆنان حاجی لەو شوێنەن، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت، هەروەها داوای لە حاجیان کرد کە زیاتر میللەتی کورد بەو گەل و نەتەوانە بناسێنن کە لەوێ ئاشنایەتیان لەگەڵدا دەکەن.
جێی باسە ئەمڕۆ 340 حاجی لە شاری هەولێر و 140 حاجیش لە شاری سلێمانی بەڕێ کران بۆ ماڵی خودا، بەیانیش لە شاری دهۆک حاجیان بەرێ دەکرێن و ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت تا ڕۆژی 22ی حوزەیرانی 2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.