به‌گوێره‌ی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی كه ڕۆژانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی ده‌كاته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژانه تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا له عێراق ڕوو له زیادبوون و هه‌ڵكشان ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاماره‌كانی 24 كاتژمێری ڕابردووی په‌تای كۆڕۆنای له ته‌واوی پارێزگاكان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا 413 تووشبووی نوێی كۆڕۆنا تۆمار كراوه.
تووشبووانی كۆڕۆنا ڕۆژ له دوای ڕۆژ له عێراق و هه‌موو جیهانیش ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌نه‌وه و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و وڵاتان به‌گشتی ترسیان لێ نیشتووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به نموونه وه‌ربگیرێ دوێنێ چوارشه‌م له عێراق داتای تووشبووانی كۆڕۆنا 342 كه‌س بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ 413 كه‌س به‌رز بۆته‌وه، ئه‌م داتایانه ڕۆژانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئاماره ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه تا ئێستا ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق بوونی ماوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییان ماوه‌یه‌كه ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییان فه‌رامۆشكردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕأبردوودا 12 هه‌زار و 235 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و 126 كه‌سیش دوای تووشبوونیان به كۆڕۆنا، ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ كه‌سێك به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا له عێراق گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنهوه هه‌بێت كه هه‌روه‌كو پێشتر بڵاو كرابووه‌وه مه‌ترسیداری و بكوژییهكهی له‌چاو گۆڕاوه‌كانی پێشووتری كه‌متر بێت، به‌ڵام توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی خێراتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.