به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه له هه‌ندێ ناوچه ده‌گاته سه‌رووی 45 پله‌ی سیلیزی.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لەگەڵ دەستپێکى هەفتەى ئایندە و رۆژى شەمووی داهاتوو پێشبینى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-6 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ هەیە .
ڕاشیگه‌یاند: لەگەڵ چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە، شەپۆڵێکى گەرما لە رۆژى شەمووهوه کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە تەواوى ناوچەکەمان دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى دەبێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئیدارەى گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى هەرێم بۆ سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبیتەوە، هه‌روه‌ها لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه کاریگەرى ئەم بەرزبوونهی پله‌كانی گه‌رما تا رۆژى سێشەمی داهاتوو بەردەوامى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.