پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ پێنجشهم ئاشكرای كرد، 26 بهنزینخانهی تریان بههۆی خراپی فرۆشتنی بهنزین و دهستكاریكردنی كوالێتییهكهی سزاداوه و بهمهش كۆی گشتی بهنزینخانه سزادراوهكان بوونه 76 بهنزینخانه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتییان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا (26) بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
ڕاشیگهیاند: کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەش (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لە کەورگۆسک
دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لە شەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی
سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لە جووت سایدی کۆنی بەحرکە
چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار
پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش
شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لە شەقامی حەدید و خەشەب
حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات - هەولێر
ئومێد خۆشناو هاووڵاتییانی شارەکەی دڵنیا كردهوه كه تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.
پارێزگاری ههولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى، لە زووترین کات ئاگادارى قائیمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.