سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاگر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدڕالی له شاری به‌غدای پایته‌خت كه‌وته‌وه.
ئاگره‌كه له‌و كهرهڤانانه كه‌وتۆته‌وه كه له حه‌وشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدڕالی بووه له گه‌ڕه‌كی شوعله له باشووری شاری به‌غدا.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی شاری به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیویانه تاڕاده‌یه‌ك ئاگره‌كه كۆنتڕۆل بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان ئاگره‌كه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه دروستبووه و هیچ زیانێكی گیانیشی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.