به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زانیاری له‌سه‌ر خنكاندنی هاووڵاتییه‌كی به په‌ت له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه خسته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌م دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕووداوەکە.
ڕاشیگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بە ناوی شێرزاد قادر وەلی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشان کرا کەوا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە، کەوا بە پەتێک خنکاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.