وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا ڕێكاره‌كانی ڕێگریكردن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه و نه‌خۆشی كۆلێرا توند بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 5 خاڵی گرینگی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ت له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمان، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین و كۆیه‌ی كردووه تێیدا توندكردنی ڕێكاره‌كانی بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی دیاری كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون به‌تایبه‌تی په‌تای كۆلێرا له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت به زووترین كات ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێن:-
1- پێكهێنانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری له هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه.
2- هه‌ماهه‌نگی و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ هه‌ماهه‌نگی.
3- زیادكردنی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و سزادان و داخستنی سه‌رپێچیكار به تایبه‌ت چێشتخانه و كافتریاكان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی لێ ده‌كرێت.
4- خۆ ئاماده‌كردن له ڕووی هێزی كار و پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له كاتی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه.
5- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان له ڕێی چڕكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی هۆبه‌كانی پته‌وكردنی ته‌ندروستی له ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی میدیایی یان له سۆشیال میدیا.
جێی باسه ماوی چه‌ند ڕۆژێكه حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه له سنووری پارێزگای سلێمانی زیادیان كردووه و به‌و هۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ناچار كردووه چه‌ندان نه‌خۆشخانه تایبه‌ت بكات بۆ چاره‌سه‌ركردن و وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی ڕشانه‌وه و سكچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.