ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه شه‌پۆڵێكی گه‌رما ڕوو له عێراق ده‌كات و له هه‌ندێ ناوچه ده‌گاته سه‌رووی 51 پله‌ی سیلیزی، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت شه‌پۆڵه‌كه ڕۆژی شه‌موو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
ده‌سته‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند: له سبه‌ی هه‌ینییه‌وه شه‌پۆڵێكی گه‌رما ڕوو له عێراق ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو كۆتایی دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پله‌ی گه‌رمی شاری به‌غدای پایته‌خت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌نێوان 47 و 48 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی باشوور تا 51 پله‌ی سیلیزیش به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڵاو كردبووه‌وه و جه‌ختی كردبووه‌وه كه له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی 45 پله‌ی سیلیزی.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه له ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رماش 5-6 پله به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاندبوو: لە ئیدارەى گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى هەرێم پله‌ی گه‌رما بۆ سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرز دەبیتەوە، به‌ڵام له سەنتەرى پارێزگاکان 42 پلەى سیلیزى دەبێت.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه کاریگەرى ئەم بەرزبوونهی پله‌كانی گه‌رما تا رۆژى سێشەمی داهاتوو بەردەوامى دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.