وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هەڵگرتنی ڕسوماتی گومرکی بۆ سووته‌مه‌نی و به‌نزینی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەی نرخی سووتەمەنی و هەڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سووتەمەنی خرایه بواری جێبەجێ كردنەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه هاووڵاتییانی دڵنیا كرده‌وه كە لە ڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێک دەگرێتەبەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لە بازاڕەكان.
ڕاشیگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بە مەرجێک كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش 3 ملیۆن لیتر بۆ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ته‌رخان كرا و به‌نزین به نرخی 800 دینار به‌سه‌ر هاووڵاتییان و شوفێران دابه‌ش كرا.
بڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی به‌نزینی 800 دیناری له شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ست پێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.