دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له نزیك گوندی قه‌ره‌ناز، چوار كه‌س بوونه قوربانی.
ئازاد ته‌ها گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له نزیك گوندی قه‌ره‌ناز ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پیاو و ئافره‌تێكن كه هاوسه‌ری یه‌كن و خه‌ڵكی شاره‌دێی ڕۆڤیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.