سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌روازه‌ی باكوری شارۆچكه‌ی كه‌لار بیستراوه و زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه قوربانی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێك بووه كه له ده‌روازه‌ی باكوری شارۆچكه‌ی كه‌لار له نزیك سایلۆ ته‌قیوه‌ته‌وه.
تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و نه‌زانراوه كه ته‌قینه‌وه‌كه تێكده‌ری بووه یان به‌هۆی كێشه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێ كه قوربانی هه‌یه.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی كه‌لار باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی تریش به‌سه‌ختی بریندار بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێ.
چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاتر بن...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.