به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی كه‌شی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد، ژماره‌كانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گه‌رم ده‌بن.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شی پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و خێرایی باش له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش له‌چاو ڕۆژانی ڕابردوو كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه.
پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت: هه‌ولێر 23-43، سلێمانی 24-42، كه‌ركووك 29-45، دهۆك 24-41، هه‌ڵه‌بجه 23-43، گه‌رمیان 25-46، ڕانییه 23-38، سۆران 21-38، حاجی ئۆمه‌ران 17-28، ئاكرێ 25-41، ئامێدی 22-36 و به‌رده‌ڕه‌ش 25-42.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، پله‌كانی گه‌رماش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پێشوو 1-2 پله به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراویش بریتی ده‌بێت له: هه‌ولێر 41، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركووك 44، هه‌ڵه‌بجه 41، سۆران 37، ڕاپه‌ڕین 37، گه‌رمیان 45.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دوێنێ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاندبوو كه له سبه‌ی شه‌مووه‌وه شه‌پۆڵێكی گه‌رمای به‌تین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه له‌چاو ڕۆژی پێشووی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.