ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێو ڕووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ دوو گه‌نجی شاری هه‌ولێر له‌نێو ڕووباری گه‌لی عه‌لی به‌گ خنكان، ته‌رمی یه‌كێكیان دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وی تریشیان تا ئێستا نادیاره.
به‌یار باڵه‌كی گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی کاتژمێر 10:30 ئاگادار کراینەوە بە ڕووداوێکی خنکان لەناو گەلی عەلی بەگ، تیمەکانی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیشمان دەستبەجێ چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خنكاون ناوه‌كانیان ئیبراهیم شێرزاد ڕشید و مسته‌فا ڕزگار شێخ محه‌مه‌دن كه لە دایکبووی ساڵی 2001 و 2003ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو گه‌نجه‌كه خەڵکی شاری هەولێرن و لەگەڵ پۆلێک لە برادەرانیان بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لەم ناوچەیە و گه‌لی عه‌لی به‌گ کردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕاشیگه‌یاند: دوای نزیکەی کاتژمێر گەڕان لەلایەن تیمەکانمانهوه توانرا تەرمی ئیبراهیم شێرزاد بدۆزرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تا ئێستا ته‌رمی خنكاوه‌كه‌ی تر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمهكانیشیان لە گەڕان بەدوایدا به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.