به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوو به دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك له شاره‌زوور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمار كرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەناو بازاڕ لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان، توانرا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و كەمتر لە 3 كاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی كە تۆمەتباره‌كه دزیبووی .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تۆمەتبار (د. س.ف) لەدایكبووی 1987 ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانیشی بە تاوانەكەی ناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.