وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانكردنی دامهزارهوهكانی حكوومه‌ت و ماڵی هاووڵاتییانی ڕاگه‌یاند له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له شاره‌دێی سنوونێ سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌م هێرشانه پێشێلكارییه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرای سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایشی هاووڵاتییانی سڤیل كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەم هێرشانه مەترسین بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەقامگیری گەلەکەی و پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ڵوێست دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بنوێنرێ کە ئامانج تێیدا بڵاوکردنەوەی ئاژاوە بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وەزارەتی دەرەوە دوای ته‌واوكردنی ڕێوشوێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه، هه‌ڵوێستی پێویستی ده‌بێت.
جێی باسه سوپای توركیا پێرێ چوارشه‌م به ڕێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سنوونێ له شارۆچكه‌ی شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ كوژرا و 10 كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.