کەمێک پێش ئێستا چیاکانی بۆلێ و گەروی سنگا لە بناری چیای بەربزین لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو بۆردوومان کران.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە سیدەکان پێی ڕاگەیاندین: نزیکی کاتژمێر 03:05 خوولەکی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو چیاکانی بۆلێ و گەرووی سنگا لە بناری چیای بەرزین لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کرد.
ڕاشیگەیاند: ئەو فڕۆکە جەنگیانە زۆر بە نزمی بەسەر گوند و ئاواییەکانی ناوچەکە دەسوڕانەوە، بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان دروست بووە.
پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە بۆردوومانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە نزیک شوێنی ڕەوەندە کۆچەرییەکان بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لەبارەی زەرەر و زیانەکانەوە نەزانراوە.
ئەم بۆردوومانەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵداران و جوتیارانی ئەو دەڤەرە بۆ کاری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و کاری هەنگەوانی چوونەتە کوێستانی ئەو سنوررە لە گەرووی سنگا و بناری بەربزین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.