ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوە گوندی کێستە لە دەڤەری بەرواری باڵا بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە 2 ئافرەت برینداربوون.
سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە گوندی کێستەی دەڤەری بەرواری باڵا لە باکوری پارێزگای دهۆک، بۆردوومان کرا، لە ئەنجامدا دوو ئافرەت بە سووکی برینداربوون.
ڕاشیگەیاند: بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی كانی ماسی کراون و برینی هەردوو ئافرەتەکە سەخت نین.
ئاماژەی بەوەش داوە کە یەکێک لەو ئافرەتانەی برینداربووە تەمەنی 40 ساڵی، ئافرەتەکەی دیکەش تەمەنی 25 ساڵە.
هەر ئەمڕۆ هەینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو چیاکانی بۆلێ و گەرووی سنگا لە بناری چیای بەرزین لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کرد.
هێرش ئیسكان/ پەیامنێری کوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.