وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕایگەیاند، لە ماوەی 20 ساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە و کابینەی نۆیەم دەستی بە هەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان کردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان داتایەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند: نەرێنییەکانی کەمئاوی و سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر سەرزەویی 35% و ژێر زەوی 65%ـە.
ڕاشیگەیاند: ئاستی قوڵیی بیرەکانی ئاو تادێت زیاد دەبێت و ئاستی قوڵیی بیرلێدان بەپێی ساڵەکانیش بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:-
1996 120مەتر
2003 200 مەتر
2010 300 مەتر
2021 500 مەتر
2022 700 مەتر
دەشڵێت: لە 2022 نزیکەی 300 بیری ئاو وشکیان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان 138 بیر لێ دەدات و بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز چوار کار دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.