وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕێکاری توند بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی کۆلێرا دەگرێتەبەر. .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و ڕێگەگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا دەگرێتەبەر و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکان دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو ڕێکارانە بۆ چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاککردنی لیژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان دەبێت.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕێکارەکان بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاووڵاتییان لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و مامۆستایانی ئایینی و چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.