کەمێک پێش ئێستا لە شەقامێکی پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی ھاتووچۆ ڕووی دا و ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زانراوە، لە تونێلی پێشڕەوی پارێزگای سلێمانی پێکدادان لەنێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕووی داوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست داوە و چەند کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندارن.
باس لەوەش دەکرێت کە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و برینداران بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.