1: پیاسەکردن: لە هەفتەیەکدا سێجار وەرزش بکرێت واتە 150 خولەک لە هەفتەیەکدا.
2: وەرزشی یۆگا زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنی دڵە ڕاوکێ و پشوو بە مێشک دەدات.
3: مەلەکردن: لە هەفتەیەکدا سێجار هەر جارەی 10 – 15 خولەک.
سوتاندنی چەوری و کالۆری پشوو بە مێشک دەدات و فشار لەسەر جومگەکان کەمدەکاتەوە.
ئەو ڕێکارانە چین کە پێویستە بۆ وەرزشکردن بکرێت؟
1: زانینی رێژەی شەکر پێش وەرزشکردن و پاش وەرزش کردن تا دەر ئەنجامی وەرزشەکە بزانیت.
2: لە جۆری یەکەم و دووەمی نەخۆشی شەکرە ڕێژەی پێوانی شەکرە 250 ملم /لتر کەمتر نەبێت بە تایبەت لە جۆری یەکەم دابەزینی شەکرە دروست دەبێت کە مەترسی دەبێت لەسەر ژیانی.
3: ئەگەر 5 خولەکی یەکەم بە گەرمی وەرزش بکریت ئەوا 5 خولەکی دواتر بە هێواشی وەرزشەکە بکەن.
4: خواردنەوەی ئاو پێش و پاش وەرزشکردن زۆر گرنگە.
لەكاتی وەرزشكرندا پێویستە ئەم پێداویستییانەت پێ بێت:
ئامێری پێوانی شەکرە شەربەت و مۆبایل
نابێت کاتی سەرمایەکی زۆر و گەرمایەکی زۆر وەرزش بکرێت، هەروەها ئەگەر هەستت بە دڵە ڕاوکی و هەناسە تەندی یا گێژ بوون كرد ئەوا واز لە وەرزشەکە بهێنە.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.