ئەمڕۆ شەممە، 18-6-2022 دەستەی كەشناسی پێشبینیی خۆی بۆ كەش و هەوای سەرجەم ناوچەكانی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەپێی خشتەكانی دەستەی كەشناسی ،ئەمڕۆ كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و باكوور شاهیدی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و تۆز و خۆڵ دەبێت.
دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پلەكانی گەرما لە سێ ناوچەی پێشوودا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوودا نزم دەبنەوە، دوای ئەوەی سبەینێ و ڕۆژی دواتر بەرز دەبێتەوە.
كەشناسی عێراق : لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.