لە گهڕی سیی و شەشەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراق، كاتژمێر شەشی ئهمڕۆ ئێوارە، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی نەفتی میسان و یاریەكەش لە شاری عەمارەی باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت.
لە گەڕی پێشووی خولەكەدا، یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی سامەرای میوانی بردەوە، ئێستاش یانەی هەولێر خاوەنی چلوسێ خاڵەو بە شێوەی كاتی لە پلەی دوازدەمی ڕیزبەندی یانەكان دایە.
هەفتەی پێشوو یانەی هەولێر لە قۆناغی چارەگی كۆتایی جامی عێراق بە یانەی كەرخ دۆڕاو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد، لەبەرامبەریشدا، یانەی نەفتی میسان خاوەنی سیی و نۆ خاڵەو لە پلەی پازدەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراق دایە، بۆیە بردنەوە بۆ هەردوو یانە گرنگە تا مانەوەیان لە خولەكە بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەربكەن .
ئهم ئێوارهیه ههولێر دهبێته میوانی نهفتی میسان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.