یانه‌ی لیڤه‌رپول ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی سادیۆ مانێی سه‌نیگالی له ڕیزه‌كانی و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بایرن میونشن ده‌ربڕی.
له‌مباره‌وه سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی بریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه بایرن میونشن گرێبه‌ستێك به بڕی سیی و پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ مانێ واژوو ده‌كات و له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌م هێرشبه‌ره گه‌شتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی و ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به پاڵه‌وانی ده وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا.
مانێی ته‌مه‌ن سیی ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروشازده له یانه‌ی ساوسهامپتۆنه‌وه به بڕی سیی و نۆ ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپول كرد‌و له كۆی دووسهدوشهستونۆ یاری به درێسی ڕێدز له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سه‌د و بیست گۆڵی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تۆماركردووه‌و نازناوی چامپیۆنس لیگی له ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌و نازناوی پرێمه‌رلیگی له ساڵی دووهه‌زار و بیست له ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
له وه‌رزی ڕابردووش‌دا، هه‌ردوو نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌راو جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول برده‌وه، ئێستاش مانێ له پشوو دایه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی و له گه‌شتێكیدا بۆ گوندی بامبالی زێدی خۆی، به‌شداری له یاریه‌كی تۆپی پێ كرد كه له‌نێو قوڕولیته به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێی سه‌نیگال له‌گه‌ڵ مانێ له یاریه‌كه به‌شداربوون كه پێكهاتبوون له حاجی دیۆف و بابیس سیسێ و مبای دیانی و دیزایر سیگبی.
لیڤه‌رپول ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی سادیۆ مانێی سه‌نیگالی له ڕیزه‌كانی ده‌ربڕی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.