یانەی یوڤێنتوس لە هەوڵەكانی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامە.
دی ماریا لەم مانگەدا گرێبەستی لەگەڵ تیپەكەی تەواودەبێت و دەتوانێت بە خۆڕایی و لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات، لای خۆشیەوە یانەی یوڤێنتوس ماوەیەكە هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی هاوینەدا، ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەكانی و بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێكی پێشكەشكردووە بۆ واژووكردنی گرێبەستێك بۆ ماوەی یەك وەرز لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ وەرزێكی دیكە، بەڵام تا ئێستا ناوەڕاستكارە ئەرژەنتینیەكە وەڵامی ئۆفەرەكەی بیانكۆنێری نەداوەتەوە.
دی ماریای تەمەن سیی و چوار ساڵ لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ڕۆزاریۆی ئەرژەنتینی و بەنفیكای پۆرتوگالی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یاری كردووە .
یوڤێنتوس لە هەوڵەكانی بۆ واژووكردنی گرێبەست لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای ئەرژەنتینی بهردهوامه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.