بڕیارە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی14ی پارتی دەست بەکارەکانی بکات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوو لیژنە بڕیار لەسەر کارەکانی دەدات بۆ ئامادەکاریەکانی کۆنگرە و ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی کۆنگرەی 14ی پارتی ئەنجام دەدرێت.
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی 14ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئیدریس ھادی بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ی پارتی پێکھاتووە و سەرۆک و جێگر و یاریدەدەر و ئەندامانی لیژنە دیاریکراون، لە رۆژانی داھاتوو لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان".
جێگری سەرۆکی لیژنەی باڵای کۆنگرەی 14ی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لە رۆژانی داھاتوو لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی پارتی کۆدەبێتەوە و تێدا بڕیار لەسەر ئامادەکاریەکان دەدات، چی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرە بڕیاری لێوە دەدرێت، ئێمە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتی کارەکانمان بەڕێوەدەبەین.
نەجات حەسەن روونیکردەوە: ئەوەی پێویستە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆنگرە ئەنجامی دەدەین، رۆژانی داھاتوو لیژنەکە پلانی کارەکانی دیاری دەکات، کۆبوونەوەی خۆمان دەبێت و ئەرکەکان دابەش دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.