مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا، رایگەیاند: قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆیە كوژراوە، چونكە ئەو لە نێو ئەو كەسانەدا بووە كە پلانی كوشتنی 500 ئەمریكییان داڕشتبوو.
پۆمپیۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبییە كە بنكەكەی لە سعوودیەیە، لەبارەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سولەیمانی دوا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەتی ئەمریكا بۆیە قاسم سولەیمانی كوشت بۆ ئەوەی شكست بەو پیلانە بهێنێت كە كوشتنی 500 ئەمریكی بوو.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ئەوەیشی خستەڕوو كە لەلایەن ئێران-ەوە هۆشدارییان پێگەیشتبوو كە ئەگەر حكوومەتی ئەمریكا سولەیمانی بكوژێت، ئەم دۆخە شەڕێكی لێدەكەوێتەوە.
پۆمپیۆ بە ئاماژە بەوەی كە ئەمریكا لە مێژە كار بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی لە عێراق و هاووڵاتییانی لە سووریا دەكات، گوتی: "ئەمریكا چاودێری جموجۆڵەكانی سوپای قودس-ی دەكرد تاوەكو دەرفەتی لەچالاكی خستنی سولەیمانی بۆ رەخسا.
لە 3ی كانوونی دووەمی 2020دا لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكادا، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، و ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كوژران.
پۆمپیۆ : قاسم سولەیمانی لەنێو ئەو كەسانەدا بوو كە پلانی كوشتنی 500 ئەمریكییان داڕشتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.