سەرۆك مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 06ـی 2022 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەمەڕ دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتییانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شیكردەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە هاووڵاتییان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێ نەهێڵن و خۆڕاگربن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.