بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی 06ـی 2022 ئەنجامی پشکنینەکانی بۆ بەنزینی 800 دیناری بڵاوکردووەتەوە و جەخت دەکاتەوە کە کوالێتییەکەی گونجاوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: پشکنین بۆ بەنزینی نۆرماڵی 800 دیناری لەکۆگەی عەربەت پێش بارکردن و دوای بارکردن کراوە.
ڕاشیگەیاند: پشکنینەکە بە وەرگرتنی نموونەیەک لە وێستگەکانی دابەشکردنی ناوشار ئەنجام دراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینەکە جەختی کردۆتەوە کە سەرجەمیان گونجاون.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 15ـی 06ـی 2022 لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەست بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک کرا، بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان بۆ هێنانی بەنزین کرا. جەختیش کرایەوە کە پێویستە كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.