کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەی شەممە 19ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ چالاک دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئاراستەی با لە باکور و باکوری خۆرهەڵات، مەودای بینین / ( 9 – 7) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 46
سلێمانی : 44
دهۆک : 44
کەرکووک : 48
هەڵەبجە : 45
سۆران : 40
ڕاپەرین : 43
گەرمیان : 48
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.