Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:23

سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی هێڵی پێشەوەی بەرەكانی جەنگ دەكات

کوردستان TV
100%

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا سەردانی هێڵەكانی پێشەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد و چەكدارەكانی بە "پیاوی ئازا" وەسف كرد كە "بە زەحمەت كاردەكەن".
لەگرتە ڤیدیۆیەكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئۆكرانیا بڵاوكراوەتەوە، دەركەوتووە كە زێلێنسكی پشكنینی باڵەخانەیەكی شوقەیی دەكات كە زیانێكی زۆری بەركەوتووە و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆیی لە شارەكەدا ئەنجامداوە، كە تا ئێستاش وەك ئامانجی هێزەكانی رووسیا دەمێنێتەوە، چونكە دەكەوێتە سەر ڕێگای ئۆدێسا كە گەورەترین بەندەری ئۆكرانیایە.
هەروەها زێلێنسكی بینراوە كە سەردانی نەخۆشخانەیەكی میكۆلایڤ دەكات، هەروەها بینایەكی وێرانكراوی ئیدارەی ناوچەكە، كە لە كۆتایی مانگی ئازاردا بە مووشەكێك 37 كەسی تێدا كوژرا.
لە سەرەتای هەمان مانگەوە هێزەكانی ڕوسیا گەیشتنە جەرگەی شارەكە، بەڵام گەڕانەوە بۆ لێواری ڕۆژهەڵات و باشووری ناوچەكە، كە شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.
سەردانەكەی زێلێنسكی هاوكات بوو لەگەڵ لێدوانەكانی یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ كە تیایدا جەختی كردەوە كە دەتوانێت جەنگەكە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەی (بیلد ئەم سۆنتاگ)ی ئەڵمانی لە زاری ستۆڵتنبێرگەوە بڵاویكردەوە، دابینكردنی نوێترین چەك بۆ هێزەكانی ئۆكرانیا چانسی ڕزگاركردنی ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵات لە ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیا زیاد دەكات.
گوتیشی: پێویستە خۆمان بۆ ئەو ڕاستییە ئامادە بكەین كە ڕەنگە ساڵانێك بخایەنێت. نابێت دوودڵ بین لە پشتگیریكردنی ئۆكرانیا،تەنانەت ئەگەر تێچوونەكانیش زۆر بێت، نەك تەنها بۆ پشتیوانی سەربازی، بەڵكو بەهۆی بەرزی نرخی وزە و خۆراكیشەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.