له سۆان به‌بۆنه‌ی 17ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگای زاری كرمانجی بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19-6-2022 له‌نێو باخچه‌ی ده‌زگا، وێرای پێشوازی كردن له میوانانی به‌ڕێز و وتار خوێندنه‌وه، كۆمه‌ڵێك چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌وانه په‌رده لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری حوزنی موكریانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كتێب، نمایشكردنی په‌رتووكی نووسه‌ران، رێزگرتن له ژماره‌یه‌ك چالاكوان، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و رۆشنبیر، له‌گه‌ڵ چاندنی نه‌مام، چالاكی هونه‌ری، له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مینی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها پیشانگه‌ی فۆتۆگرافه‌ری و چالاكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی رواندز له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه كه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا دره‌نگانی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه ده‌زگای زاری كرمانجی بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری، له 19-6-2005 له‌سه‌ر داواكاری رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ری سۆران كرایه‌وه، كه تاكه ده‌زگای راگه‌یاندن و رۆشنبیرییه له سنووری ئیداره‌ی سۆران، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (هه‌فته‌نامه، رادیۆ، ماڵپه‌ڕ، كتێبخانه، په‌یج، هۆڵی سیمینار و خووله‌كان) توانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك، چه‌ندین كادیری به توانا و زیره‌ك له بواری راگه‌یاندن پێبگه‌یه‌نێت، كه ئێستا له كه‌ناڵه به‌ناوبانگه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خزمه‌تێكی به‌رچاوی له‌رووی راگه‌یاندن و رۆشنبیری پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بكات.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ ساڵیادی ده‌زگای زاری كرمانجی ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.