بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بڵاویکردەوە:نوسینگەی چەمچەماڵ تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیر دەکات.
رایدهگهیهنن: رێکەوتی ١٨/٦/٢٠٢٢ رۆژی شەممە نوسینگەی چەمچەماڵی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان دەستگیر کرد بە ناوی(ئ .ع .خ) کە تەمەنی ٢١ ساڵەو دانیشتووی چەمچەماڵە.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی تێدا بوو کە هەڕەشەی لە ئافرەتان پێکردووە لە ئەگەری ڕازی نەبوونی ئافرەتەکان بە داواکارییەکانی تۆمەتبارەکە، پاش بەدواداچوونێکی مەیدانی وورد توانرا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا بگیرێت ..
نوسینگەی چەمچەماڵ ئهوهشی خستووهته ڕوو، لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەکێکە لە سەرچاوە هەرە سەرەکیەکانی کێشە خێزانیەکان ..
چەمچەماڵ... کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئافرەتان دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.