له گه‌ڕی سیی و شه‌شه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاریگای ئۆڵۆمپی میسان له شاری عه‌ماره، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی میسان، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان ویسام سه‌عدون گۆڵێكی بۆ نه‌فتی میسان تۆماركرد، پاشان یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، تا له خوله‌كی حه‌فتادا له ئاكامی هێرشێكی یاریزانانی هه‌ولێر بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، لامین ساماتی گامبی و به‌رگریكاری نه‌فتی میسان گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و به‌فه‌رمی مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ركرد، له دوایین دوو گه‌ڕی خوله‌كه‌و له ڕۆژانی بیستوسێ و سیی ئه‌م مانگه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نهورۆزو كه‌رخ ده‌بێته‌وه.
له خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر و نه‌فتی میسان یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.