له دوا یاری گه‌ری سی وشه‌شه‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و له‌سه‌ر یاریگای شه‌عبی نێوده‌وله‌تی له‌شاری به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ی شورتهو زه‌ورا به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له چل هه‌زار كه‌س روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل له گێمی یه‌كه‌م به‌لام ئه‌م گێمه هیچ گۆلێكی تیادا تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م یانه‌ی شورته هێرشه‌كانی چرتركردهوه له خوله‌كی حه‌فتاو سێ به‌سام شاكر گۆلی یه‌كه‌می بۆ سه‌وز پۆشه‌كان به‌لێدانی سه‌ر تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك مه‌حمود ئه‌لمه‌واس گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی شورته تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و یانه‌ی شورته بیست و هه‌شته‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و بووه خاوه‌نی هه‌شتاو نۆ خال، یانه‌ی زه‌وراش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به شه‌ست خال له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، یانه‌ی شورته به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته نازناوی خوله‌كه‌ی بۆ شه‌شه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ست هێنابوو ، له دوای یاریه‌كه‌ش قه‌لغانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا.
شوڕته سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر زه‌وڕا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.