هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ژاپۆن پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له ئاستی یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیست وسێ ساڵی به‌ده‌ستهێنا كه ڕكابه‌ریه‌كانی له وڵاتی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یاری ده‌ستنیشانكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاریگای پاختاكۆر له تاشقه‌ند، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ژاپۆن به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئوستڕالیای برده‌وه، له خوله‌كی حه‌وتدا، یاریزان كێین ساتۆ گۆڵێكی بۆ ژاپۆن تۆماركرد، پاشان كای ترێوین یاریزانی ئوسترالیا گۆڵی دووه‌می ژاپۆنی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی له خوله‌كی سیی و نۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوسێدا، یاریزان شۆتا فوجیۆ گۆڵی سێیه‌می ژاپۆنیه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ژاپۆن پله‌ی سێیه‌می جامی ئاسیای ژێر ته‌مه‌نی بیستوسێ ساڵی مسۆگه‌ركردو پله‌ی چواره‌میش بووه به‌شی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئوستڕالیا.
سبه‌ی ئێواره یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئۆزبه‌كستانى ميواندارو سعودیه له یاریگای میللی له تاشقه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ژاپۆن پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.