له باخی مه‌لیك حوسێن له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، له یه‌كه‌م رۆژی (پێنجه‌مین فێستیڤاڵی عه‌مان)، گرووپی كه‌له‌پوور و هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر، كه به شاندێك له‌و وڵاته‌یه، نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، كه گوزارشت بوو له كه‌له‌پوور و كولتووری كوردهواری و بووه مایه‌ی سه‌رنج و خۆشحاڵیی خه‌ڵكێكی زۆر له خه‌ڵكی عه‌مان و میوانانی وڵاتانی دیكه‌ی به‌شدار له فێستیڤاڵه‌كه.
(پێنجه‌مین فێستیڤاڵی عه‌مان- بۆ نمایشی هونه‌ری و موزیك)، به به‌شداریی ده‌یان گرووپ و ناوه‌ندی هونه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕۆژی 17 مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه تائه‌مڕۆ 19 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
له ئوردن گروپی كه‌له‌پووری هه‌ولێر به‌شداری لهفێستیڤاڵێكی هونه‌ری كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.