ئەمڕۆ یەکشهممه 2022.6.19، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر، لهدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەى ژووووری ئۆپەراسیۆنی چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوی و ووشکەساڵی بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆلەبارەی کێشە و گرفتەکانی کەم ئاوی و میکانیزمی چارەسەیری کرا بەتایبەتی لێدانی بیری نوێ و گەیاندنی کارەبای پێویست بۆئەو بیرانەی لەکاردان، هاوکات لەلایەن پارێزگاری هەولێر جەخت لەوەکرایەوە کە هەموو هەوڵێک بدرێ داخوازییەکانی هاوڵاتیانی هەولێر و دەوروبەری وەک پێویست جێبەجێبکرێ و ڕێنمایی پێویست بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاوی خواردنەوە بڵاوبکرێتەوە.
کۆبوونەوەى ژووووری ئۆپەراسیۆنی چارەسەرییەکانى کێشە و گرفتەکانى کەم ئاوی و ووشکەساڵی بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.