10حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە سلێمانی تۆماردەكرێت و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكە-ش داوا لەهاووڵاتیان دەكات ،پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: دوای زیاد بوونی ئامارەكانی داغڵ بوونی نەخۆش لەنەخۆشانەكانی ناو شاری سلێمانی وەرگرتنی سامپڵ لەنەخۆشەكان بۆ شكنینی نەخۆشی كۆڵێرا بۆ تاقیگەی سەرەكی لە بەغدا ،دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكان .(10) پشكنینیان بە (پۆزەتیڤ ) گەڕاونەتەوە .
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە بە هاوكاری هاووڵاتیان و پابەندبونیان، دۆخەكە تێدەپەرێنین و بەكەمترین كات نەخۆشی كۆلێرا كۆنترۆڵ دەكرێت .
لە سلێمانی 10 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.