سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 ڕەزامەندی لەسەر دەستلەکارێکشانەوەی جێگری یەکەمی دا.
بەپێی نووسراوێک کە لەلایەن محەمەد حەلبووسییەوە دەرچووە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا هاتووە "بە پشتبەستن بە ماددەی (12/دووەم)ـی پەرلەمان و پێکهاتەی یاسای ژمارە 13ـی ساڵی 2018 ڕەزامەندی درا لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی (حاکم عەباس موسا عەباس زاملی) لە 19ـی 06ـی 2022 بە پشتبەستن بە دەستەلەکارکێشانەوەی."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرجەم ئەندامانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی موقتەدا سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی پەرلەمان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.