ئاسایشی حاجیاوا ئهمڕۆ یهكشهم دهستگیركردنی شهش كهسی ڕاگهیاند كه كاری بازرگانیكردنیان به ماددهی هۆشبهر دهكرد.
ئاسایشی حاجیاوا ڕایگهیاند: لـە درێـژەی کـار و چـالاکـییەکـانـی هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئـاسایشی حـاجـیاوا و بە هەماهەنـگی و سوود وەرگرتن لە زانیاری و بەدواداچوونی بەشی ماددە هۆشـبـەرەکـانی بـەڕێـوبـەرایـەتیمان، مـەفـرەزەکانی یـاریـدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا تـوانیـان لـە شەوی 2022/6/15 بـانـدێـکی بـازرگـان و مـاددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.
ڕاشیگهیاند: باندهكه پێکهاتبوون لە پێنج پیاو و ژنێک و خهڵكی قــەزای حــاجـیــاوان.
ههروهها ڕایگهیاند: باندهكه بڕێک مـاددەی هۆشبەریان لـە جـۆری کـریستاڵ و هیرۆین پێ گیراوە لەگەڵ کـەلوپەلی کێشان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جـۆری کـەمۆڵـە و سیم و نێرگەلە و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.
ئاسایشی حاجیاوا ئامادهی بهوهش دا كه بـە بـڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حـاجـیاوا، پـەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ باندهكه کراوەتەوە و تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 30 لە یـاسـای مـاددە هـۆشـبەرەکـان و کـارتێکەرە عەقڵییەکان لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.