وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13 تووشبووی نوێی په‌تای كۆلێرای له عێراق ڕاگه‌یاند، تووشبووه‌كانیش زۆرینه‌یان له پارێزگای سلێمانی و كوردستانن.
وه‌زاره‌ته‌كه دابه‌شبوونی تووشبووه نوێیه‌كانی په‌تای كۆلێرای به‌مشێوه دیاری كرد: 10 تووشبوو له سلێمانی، 1 تووشبوو له كه‌ركووك، 2 تووشبوو له پارێزگای موسه‌ننا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌ی پێویست هه‌ن بۆ دیاریكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان چاودێری دۆخه‌كه و تووشبووان ده‌كه‌ن.
بۆ خۆپارێزی له په‌تای كۆلێرا، وه‌زاره‌ت چه‌ند ڕێنماییه‌كیشی ده‌ركرد كه بریتین له:-
شوشتنی ده‌سته‌كان پێش ئاماده‌كردن و خواردنی نان و دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه له توالێت.
شوشتنی سه‌وزه و میوه به‌باشی پێش خواردنی.
پاك و خاوێنی له ئاماده‌كردنی خواردن و كوڵاندنی له پله‌یه‌كی به‌رزی گه‌رمی.
گرینگی‌دان به پاكوخاوێنی چێشتخانه و توالێته‌كان.
به‌كارهێنانی ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه و چێشتلێنان.
ئه‌گه‌ریش دڵنیا نه‌بووی له خاوێنی ئاو، پێویسته ئاوه‌كه بكوڵێنرێ و ساردبكرێته‌وه و به‌كارهێنانی ده‌رمانی خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاو به گوێره‌ی ڕێنماییه تایبه‌ته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.