وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێكه‌وتنی سنجاری ئاشكرا كرد.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: داوای هاوكاریمان له حكوومه‌تی عێراق و كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و هه‌موولایه‌ك كردووه كه هه‌موویان هاوكاربن بۆ ڕێككه‌وتنی سنجار.
ڕاشیگه‌یاند: خۆم پێم گوتن كه ئیتر ده‌بێت به‌س بێت و پێویسته له هۆڵی كۆنفڕانس و پڕۆژه‌كان ده‌ربچین و پێ بنێینه نێو كردار و جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م حكوومه‌تی عێراق و هه‌موولایه‌ك دابوویان كه به‌ڵێنیان به خه‌ڵكی سنجار دابوو به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیرانیان كه ماوه‌یه‌كی زۆره و ماوه‌ی زیاتر له 8 ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین.
ڕاشیگه‌یاند: جێگه‌ی داخه تا ئێستا ڕێككه‌وتنی سنجار جێبه‌جێ نه‌كراوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م جێبه‌جێ نه‌بوونه‌ش هه‌بوونی چه‌ند گرووپێكی به‌ده‌ر له یاسا و هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له سنجار كه بوونه‌ته فاكته‌رێكی ناسه‌قامگیر له ناوچه‌كه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی: هیوداراین و له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش به‌فه‌رمی داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه كه هیچ بیانۆیه‌ك نه‌هێڵێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، چونكه ده‌رئه‌نجام ده‌مانه‌وێ بارودۆخ ئاسایی ببێته‌وه و خه‌ڵكی ئێمه‌ش بگه‌ڕێته‌وه و چیتر له كه‌مپه‌كان باجی هه‌بوو چه‌كدار و گرووپی به‌ده‌ر له یاسا له سنجار نه‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.