وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوونی ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سكچوون و كۆلێرا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌یشته شاری سلێمانی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه: د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەبەستی بەدوداچوونی ڕێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن، گه‌یشته شاری سلێمانی.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی كۆلێرا بڕی 10 ته‌ن پێداویستی پزیشكی گه‌یه‌نرایه شاری سلێمانی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق 13 تووشبووی نوێی كۆلێرای له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند كه 10 له تووشبووه‌كان له شاری سلێمانی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.